نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر ئاگه‌دارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕایدەگەیەنێت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانی نهخۆشخانهكهمانیان ده‌كرد ئێسته له‌لایه‌ن (نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجینسی)و نه‌خۆشخانه‌ی (فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات) پێشوازیان لێ ده‌كرێ
لەمبارەیەوە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 2-8-2020 نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر ئاگه‌دارییه‌كی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە: له‌به‌ر زیادبوونی شه‌پۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕا‌سپێردرا بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا (covid 19).
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، 160 قه‌ره‌وێڵه‌یه و تاکو ئێستا تایبەت بوو بە پێشوازیکردن لە حاڵەتە لە ناکاو و ڕووداوەکان، بەڵام بە هۆی پڕبوونی نەخۆشخانەی ئیماراتی و ڕزگاریی لە هەولێر لە تووشبووانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە بڕیاری تەرخانکردنی نەخۆشخانەکە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا درا.
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لەبەر زیادبوونی شەپۆلی (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) نەخۆشخانەکەمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕا‌سپێردرا بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (covid 19) بۆیە لەیٔیستادا ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا ، سەرجەم یٔەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەکەمانی دەکرد لەئێستادا لەلایەن (نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی)و نەخۆشخانەی (فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ) پێشوازیان لێ دەکرێ ، بەڵام نەخۆشانی (سوتان) تەنها نەخۆشخانەی (ئیمیرجینسی) پێشوازیان لێ دەکات .
بەهیوای تەندروستی بۆ هەموو لایەک ...
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا...