كۆرۆنا ... لەرووی گیان لەدەستدان عێراق هاتە پلەی یەكەمی وڵاتە عەرەبییەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆرۆنا ... لەرووی گیان لەدەستدان عێراق هاتە پلەی یەكەمی وڵاتە عەرەبییەكان

 

ژمارەی تووشبووان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی عەرەبی بۆ زیاتر لە (976) هەزار و (326) كەس بەرزبۆتەوە و گیان لەدەستدانیش بۆ (17) هەزار كەس بەرزبۆتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراقی ئامارەكانی (24) كاتژمێری رابردووی ناوخۆیی بڵاوكردۆتەوە ، زیاتر لە (2447) كەس تووشی كۆرۆنا بوون و (63) كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكان ، عێراق پلەی یەكەمی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن گرتووە ، ژمارەی مردووان گەیشتۆتە (4868) كەس.

عێراق پلەی یەكەمی لە میسر وەرگرتەوە كە لەو وڵاتە (4834) كەس گیانیان لەدەست داوە ، لەرووی تووشبووانیش سعودیە پلەی یەكەمی گرتووە بە (278835) تووشبوو ، عێراقیش (129151) حاڵەتی تووشبووی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ