كوردی‌و
دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەولێر گیانیان لەدەستدا و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 131 حاڵه‌ت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 3-8-2020 سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر رایگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای ھەولێر گیانیان لەدەستدا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر دوێنێ 2/8/2020 بڕیاریدا نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا تایبەت بكرێت بە تووشبووانی كۆرۆنا.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ت ته‌ندروستی هه‌رێم، تائێستا له پارێزگای هه‌ولێر چوار ھەزار و 737 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ھەزار و 97 كەس چاكبوونه‌ته‌وه و 131 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.