دەوڵەمەندترین ئافرەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، ئەم ئافرەتە عێراقیەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەوڵەمەندترین ئافرەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، ئەم ئافرەتە عێراقیەیە

 

گۆڤاری (فۆربس رۆژهەڵاتی ناوەراست) لە ژمارەی دووەمی ساڵی خۆیدا لیستی دەوڵەمەندترین ئافرەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستی بڵاوكردەوە ، ئافرەتێكی عێراقی پلەی یەكەمی گرتووە.

لیستی ئەو گۆڤار كە بڵاوی كردۆتەوە ، تەنها ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتۆتەوە كە خاوەنی هێمای بازرگانین و سامانێكی زۆریان هەیە.

وەك گۆڤاری (فۆربس رۆژهەڵاتی ناوەراست) ئاشكرای كردووە ، ئافرەتێكی ئەمریكی بەرەگەز عێراقی بەناوی (هودا قەحتان) خاوەنی بەرهەمی جوانكاری كۆمپانیای (هودا بیوتی) پلەی یەكەمی گرتووە ، سامانەكەی لەساڵی رابردوو بە (610) ملیۆن دۆلار خەملێنراوە.

لە لیستەكە بەشی دیزاین و جل و بەرگ پلەی یەكەمی گرتووە لەكۆی ئەو (17) ئافرەتەی گۆڤارەكە ناوی هێناوە ، لەنێویان ناوی (ریم عكرە) لە پلەی یەكەم هاتووە و لەدوای ئەویش عزە فەهمی دێت.

جێی باسە گۆڤاری (فۆربس رۆژهەڵاتی ناوەراست) گۆڤارێكی ئابوورییە و گرنگی بە ژمارە و داتا ئابوورییەكانی جیهان دەدات لەنێویان ریزكردنی دەوڵەمەندەكانی جیهان.

هه‌واڵی گرنگ