كوردی‌و
له سنوورى ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌سێك ته‌قه له ئامۆزایه‌كى خۆى ده‌كات و ده‌یكوژێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3-8-2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه"شەوی ڕابردوو لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە کەلار، کەسێک بەناوی (ه، ت، م) لەدایکبووی 1987، لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشینکۆف تەقەی لێ کرا و کوژرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به وته‌ی برایەکی، ئه‌و كه‌سه‌ى كوژراوه پیشەی پێشمەرگەیە و کێشەی خێزانی لەگەڵ ماڵی مامی هەبووە، لە هەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کە دانیشتووی قەزای کفرییە، تەقەی لێ کراوە، لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە".