سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمریكا لە (3/11) هەڵبژاردن ئەنجام دەدات.
(مارك مێدۆس) لە میانەی لێدوانێكیدا لە بەرنامەی Face the Nation ی كەناڵی CBS ڕایگەیاند: كاتێك (دۆناڵد ترامپ) ئاماژەی بە بیرۆكەی دوواخستنی هەڵبژاردن كرد ئەو تەنها نیگەرانی لەمەڕ دەنگدان بە ڕێگەی پۆستە دەربڕی.
مێدۆس وتیشی، لە (3/11) هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین و ترامپ سەركەوتن بەدەست دەهێنێت.
هەفتەی رابردوو ترامپ لە تویتێكدا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ دەنگدان لەڕێگەی دامەزراوەی پۆستەوە، ئەوا هەڵبژاردنی ساڵی (2020) دەبێتە ئەو هەڵبژاردنەی چاودێری نەكرێت و زیاترین فێڵی تێدا بكرێت لە میژووی هەڵبژاردنی ئەمریكادا، ئەمەش شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ ئەمریكا، هەڵبژاردن دوا بخەین تا خەڵك بتوانن بە شێوەیەكی دروست و پارێزراو دەنگی خۆیان بدەن.