لێكۆڵینەوەیەكی دڵ خۆشكەر لەسەر كۆڕۆنا ئاشكرا كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێكۆڵینەوەیەكی دڵ خۆشكەر لەسەر كۆڕۆنا ئاشكرا كرا

 

 

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، كە ڕێژەی (99%) ی ئەوانەی تووشی پەتای كۆڕۆنا دەبن و تەمەنیان لە خوارووی (50) ساڵیەوەیە زۆر زوو چاك دەبنەوە.

لێكۆڵینەوەكە لە سەنتەری نیشتمانی پزیشكی كۆریای باشوور ئەنجامدراوە لەبەرواری (20/1 – 31/5) ی خایاندووەو تێیدا ئەوە دەركەوتووە، كە ئەوانەی تووشی پەتای كۆڕۆنا هاتوونەو تەمەنیان لەخوار (50) ساڵیەوەیە، زۆر زوو چاك دەبنەوەو هیچ پێویستیان لە ئۆكسجین نابێت.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، كە ئەوانەی لەخوار تەمەنی (50) ساڵیدان ڕێژەی (99%) یان چاك دەبنەوە بەبێ‌ ئۆكسجین، بەڵام ڕێژەی (1.2%) یان پێویستیان چارەسەری ئۆكسجین یان ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەیە.

لەبەشێكی تری لێكۆڵینەوەكە ئاماژە بەوەكراوە، كە ئەوانەی تەمەنیان لەسەرووی (50) ساڵیەوەن ڕێژەی (17.6%) یان پێویستیان بە ئۆكسجین و هەناسەدانی دەستكرد هەیە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، ئەوانەی تەمەنیان لەخوار (50) ساڵیەوەیە ڕێژەی مردنیان (0.5%)، بەڵام ئەوانەی تەمەنیان لە (80) ساڵیدا ڕێژەی مردن دەگاتە (14%).

 

هه‌واڵی گرنگ