شێرێك دەبێتە شۆك بۆ خانەوادەیەكی سعودی كاتێك لەكاتی قوربانیكردن سەردانیان دەكات.
ماڵپەری بی بی سی بڵاوی كردەوە ، هاوڵاتییەكی سعودی بەناوی (هەیسەم خالید) لەماڵەكەی خۆیدا قوربانی دەكات ، لەسەر دیوار سەیر دەكات شێرێك سەردانیان دەكات ، چەند مەترێك لێیانەوە دوورە و سەیری قوربانییەكە دەكات.
هەیسەم دەڵێت : " هەر جارێك قوربانیمان كردبێت پشیلە و سەنگ لێمان نزیكبوونەتەوە ، بەڵام ئەمجارە شۆك بووم كە شێرێكمان لەسەر دیواری ماڵەكەمان بینی".
ئەوەیشی وت : " هەوڵمدا بەخێراترین شێوە پەیوەندی بە بەرگری شارستانی و پۆلیس و شارەوانی بكەم ، كاتێك وتم شێرێك لێمان نزیكۆتەوە سەرەتا بە پێكەنین وەڵامیان دامەوە بەڵام دواتر كارەكەیان بە گرنگی وەرگرت و سەردانیان كردم".