كازمی پێشوازی لەو منداڵە دەكات كە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سوكایەتی پێكرابوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی پێشوازی لەو منداڵە دەكات كە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سوكایەتی پێكرابوو

 

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو نەوجەوانە كرد كە لەلایەن چەند ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانەوە لە بەغدا ئەشكەنجەدرابوو و سوكایەتی پێكرابوو.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە ، مستەفا كازمی پێشوازی لەو نەوجەوانە كرد كە لەدوو رۆژی رابردوو بەهۆی ئەشكەنجەدان و سووكایەتی پێكردن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیبوو.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بە فەرمانی سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی دەستدرێژیكردنە سەر هەرزەكارێكی عێراقی كراوە و سەرجەم ئەو كەسانە ناسراونەتەوە و دەستگیركراون.

 

هه‌واڵی گرنگ