سوپای پاسدارانی ئێران تۆپ بارانی ناوچەی برادۆست دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوپای پاسدارانی ئێران تۆپ بارانی ناوچەی برادۆست دەكات

ئەمرۆ دوشەممە 3-8-2020 تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران تۆپ بارانی ناوچەی برادۆستیان كردو زیان بەر رەزو پاوەنی هاولاتیان كەوت.


لە كاتژمێر 11 پێش نیوەڕوی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی وسوپای پاسدارانی ئێران تۆپ بارانی دەڤەری برادۆستیان كرد و بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان كەوتووە.


بەپێی زانیارییەكان تۆپارانەكە گوندەكانی بەربزین و بێ روشم و بیرتێ و بۆلێ و گۆڕێ ساوێ و توانی گرتوەتەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەكەكەوتووەتەوە ترسی لای خەڵك دروست بووە.


جێگەی ئاماژەیە بەبیانوی بونی هێزە ئۆپۆزسیۆنە كوردیەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناوبەناو سوپای پاسدارانی ئێران تۆپ بارانی ناوچە سەرسنوریەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەو هۆیەشەوە چەندین هاوڵاتی هەرێم شەهیدو برینداربون.

هه‌واڵی گرنگ