ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە، ژمارەیەك بڕیار دەردەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە، ژمارەیەك بڕیار دەردەكات


ئەمڕۆ دووشەممە3-8-2020 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێكار و رێنمایی دەدات.


بەپێی زانیارییەكانی كوردیو وابڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی لەبارەی دۆخەكەوە بدرێت و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەكان ڕادەگەیەنرێن.

بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و پارێزگای ھەولێر بەتایبەت لە بەرزبونەوەدایە وئەمەش مەترسی زیاتری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەهەرێمی كوردستان و شاری هەولێر دروست كردوە.


جێگەی ئاماژەیە بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی 14 هەزار و 468 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و لە كۆی ئەو ژمارەیە 560 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ