پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: كۆمەڵكوژی ئێزدیەكان گرێبەستی زلهێزان ودەوڵەتە هەرێمایەتیەكان بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: كۆمەڵكوژی ئێزدیەكان گرێبەستی زلهێزان ودەوڵەتە هەرێمایەتیەكان بوو


ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كۆمەڵكوژی ئێزدیەكان گرێبەستی زلهێزان ودەوڵەتە هەرێمایەتیەكان وهەندێك هێزی ناوخۆیی بوو.


لە پەیجی تایبەتی خۆیدا ئەو پەرلەمانتاری یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشداوە" هەڵتۆقینی تیرۆریستانی داعش وڕادەستكرنی چەك وجبەخانەوچۆڵكردنی بێ تەقەی هەموو ئەو ناوچانەی دواتر كەوتنە دەستی تیرۆریستانی داعش،پرسیارو نهێنی زۆر هەڵدەگرێت."


راشیگەیاندوە"ئەوەی بەڵگە نەویستە جینۆسایدی بێڕەحمانەی ئێزدیەكان بوو،گیانی قوربانیان شاد و نەفرەت لەتیرۆریستانی بیر ڕەش وپاڵپشتەكانیان."


جێگەی ئاماژەیە شش ساڵ پێش ئێستاو لە رۆژی 3-8-2020 رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیكردە سەر قەزای شەنگال و زیاترلە 400هەزار هاوڵاتی ئیزدی ئاوارە بوون و زیاترلە 5هەزار كەسیش بێ سەرو شوێن كراون و بەسەدانیش كوژران و برینداربون.

 

هه‌واڵی گرنگ