ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی تۆمار كرد، باس لەوەكراوە كە تاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا لە ئەمریكا كاریگەری لەسەر بەرز بوونەوەكە هەبووە.
وێڕای ئەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەردەوام لەهەڵكشاندایە، بەڵام نرخی نەوتیش لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی تۆماركردووە، تەنها ئەمڕۆش نرخەكان بەڕێژەی (2%) بەرز بۆتەوە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (44.38) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (41.19) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.