چۆن گۆشتی باش و خراپ لەیەك جیا بكەینەوە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن گۆشتی باش و خراپ لەیەك جیا بكەینەوە ؟؟

 

 

گۆشت ئەو پێكهاتە خۆراكیە زۆر گرنگانەی تێیدایە كە بۆ بنیادنان و گەشەكردنی لەش و دابینكردنی وزە پێویستن، دەبێت دڵنیابیتەوە لەوەی ئەو گۆشتەی دەیخۆیت خراپنەبوەو تەندروستە، (لەشكر حەمید) ئەندازیاری خۆراك هۆكارەكانی خراپبونی گۆشتی بڵاوكردۆتەوە.

یەكەم: ئەگەر پێش ئەنجامدانی كرداری سەر بڕین پشكنینی پزیشكی ڤێتەرنەری بۆ گیانلەبەرەكە نەكرێت ئەوا ڕەنگە گیانلەبەرەكە نەخۆش بێت و ڕاستەوخۆ لە دوای سەڕبڕین لەڕێگەی بەكارهێنانی گۆشتەكەیەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە، هەربۆیە پێویستە گیانلەبەرەكە بەزیندوویی پشكنینیان بۆبكرێت، مۆری لێبدرێت واتە لەژێر چاودێری تەندروستی ڤێتەرنەری سەربڕاوە هەر بۆیە گۆشتی سەر شەقامەكان هیچ مەرجێكی تەندروستی و ڤێتەرنەری تێدا نییە شیاوی بەكارهێنان نین.

دووەم: ئەگەربێت و لەكاتی پێستەكەیی و دەركردنی ناو سكەكەیدا گۆشتەكە پیس ببێت بە ئاو پاك نابێتەوە، هەربۆیە پێویستە بە وردی رەچاوی جیاكردنەوەكە بكرێت.

سێیەم: پێویستە بۆ گواستنەوەی گۆشت و بەروبوومەكانی فێنككەرەوە (بەڕاد) بەكاربهێنرێت بەتایبەت لە كەشە گەرمەكاندا، چونكە پلەی گەرمی بەرز هۆكارە بۆ زوو خراپبوونی گۆشتەكە.

چوارەم: بەهۆی نا تەندروستی ئەو كەلوپەل و ئامێرانەی بەكاردێت بۆ گۆشتەكە یان بونی مێش و حەشەرات و مشك لە شوێنی هەڵگرتندا.

پێنجەم: لەڕێگەی گۆشت فرۆشەكانەوە بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی لە شوێن كارەكانیانداو دانانی گۆشت لە پلەی گەرمی بەرزدا، بۆیە پێویستە گۆشتی فرێش لە بەراددا تەنها بۆ ماوەی (72) كاتژمێر هەڵبگیرێت و لەو ماوەیەشدا پێویستە بەكاربهێنرێت.

هه‌واڵی گرنگ