ئامۆزایەك دوو برا دەكوژێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئامۆزایەك دوو برا دەكوژێت

 

 

لەقەزای كفری بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە دوو برا لەلایەن ئامۆزایەكیانەوە كوژراون.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی گەرمیان، دوو برا لەبەردەم ماڵەكەیان لەقەزای كفری بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەلایەن ئامۆزاكەیانەوە كوژراون، باسیش لەوەكراوە، تۆمەتبارەكە دەستگیركراوەو لیًكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەكرێت.

لەبەرامبەر ئەوەشدا راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردوە: لەقەزای كفری لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان دوو برا بەناوەكانی (هیوا جەمال فەرەج) لەدایكبووی ساڵی (1983) پێشە پێشمەرگەو (سامان جەمال فەرەج) پیشە پۆلیسی فریاكەوتن بەفیشەك كوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو: بەوتەی كەسوكاری یەكێك لەكوژراوەكان چەند ڕۆژێكە لەگەڵ ماڵی خەزووری كێشەی هەبووەو ئیوارەی دوێنێش برایەكی خێزانەكەی هاتۆتە پێش دەرگای ماڵی زاواكەیی و بەفیشەك زاواكەیی و برایەكی زاواكەی پێكەوە كوشتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ