پۆلیسی هەولێر لەسەر پلانە ئەمنییەكانیان، ڕوونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی هەولێر لەسەر پلانە ئەمنییەكانیان، ڕوونكردنەوە دەدات

 


بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی ڕۆژانی جەژندا هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو لە هەولێر ڕوی نەداوە و پلانی ئەمنی لە 100% جێبەجێكراوە.

 

دلێر نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: كارمەندەكانمان لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانی سەرشانیان راپەڕاندوە و شەو و رۆژ لە ئامادەباشیدا بون تا هاووڵاتیانی هەولێر لەوپەڕی ئارامیدا بژین و سەروماڵیان پارێزراوبێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: لە چوار رۆژی جەژندا، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو رووی نەداوە و ئەو پلانە ئەمنییەشی داڕێژرابو لە 100% سەركەوتو بوە.

 

هه‌واڵی گرنگ