كوردی‌و
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها جه‌لال په‌رێشان په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان له‌رز و تای هه‌یه و كه‌مێك ههناسهتهنگیشی له‌گه‌ڵدایه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تا ئێستا له پارێزگای هه‌ولێر چوار ھەزار و 981 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ھەزار و 179 كەس چاكبوونه‌ته‌وه و 136 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.