بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی كۆیە شۆفێرانی سنورەكەی و رێگای سلێمانی — ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە كە (رێگای كۆیە — كلكە سماق— دوكان) بەڕوی ھاتوچۆدا داخراوە.
زاھیر محمد بەرێوەبەری ھاتوچۆی كۆیە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: پێویستە شۆفێران زانیارییان هەبێت كە رێگای سەر شاخی كلكە سماق بەتەواوی داخراوەو كاری نۆژەنكردنەوە بۆ رێگاكە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتیشی: ئەو شۆفێرانەی كە لە سلێمانی دەچن بۆھەولێر یان بەپێچەوانەوە نایانەوێت رێگاكانی تر بەكاربهێنن دەتوانن رێگای كۆیە —ئاغجەلەر بەكاربهێنن .