بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ كاردانەوەی لێكەوتەوە، زیانی ماددی و تەندرووستی دەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ كاردانەوەی لێكەوتەوە، زیانی ماددی و تەندرووستی دەگەیەنێت

 


سەندیكای پزیشكانی كوردستان بڕیارێكی ئەنجومەنی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بە ناواقعی ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا هیچ سودێكی ئەوتۆی رێگریكردن لە ڤایرۆسەكە ناگەیەنێت و دەبێتە بارگرانی ماددی لەسەر هاوڵاتییان.

 

سەندیكای پزیشكانی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:" ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣\٨\٢٠٢٠ ئەنجومەنی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، كۆمەڵێك رێنوێنیی نوێی روبەروبوونەوەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، تیایدا بڕیاری داوە نۆرینگە و سەنتەر و كۆمەڵگە فەرمییەكان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ دابخرێن، بەبێ ئەوەی بۆ سەندیكاكان بگەڕێنەوە."

 

لە ڕوونكردنەوەكەدا ئەوەش هتاتووە: بەشێكی رێنوێنییەكان نازانستی و ناواقعی بن و لەگەڵ ڕێنوێنییە زانستییە جیهانییەكان یەك ناگرێتەوە كە هیچ سودێكی ئەوتۆی رێگریكردن لە ڤایرۆسەكە ناگەیەنێت و دەبێتە بارگرانی ماددی لەسەر هاوڵاتییان بە تایبەتی كە ئێستا زۆربەی نەخۆشخانە گشتییەكان لە شاری هەولێر داخراون، تاكە دەلاقە بۆ هاوڵاتیان، كلینیكە تایبەتەكانن كە چارەسەر و دەستینیشانی كۆرۆنا و نەخۆشیەكانی تر دەكەن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: بەداخستنی كلینیك و سەنتەرەكان وادەكات قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر ئەو بەشەی نەخۆشخانەكان كە ماونەتەوە دروست ببێت و بەركەوتن زیاتر دەبێت، بۆیە وەك سەندیكای پزیشكانی كوردستان، داوا دەكەین بە بڕیارەكەدا بچنەوە و ئەو تێبینییانەی سەندیكاكان بەهەند وەربگیرێن و داوا لە پزیشكانی بەڕێزیش دەكەین تا رۆژی شەممەی داهاتوو كلینیك و سەنتەرەكان بەداخراوی بهێڵنەوە، لە ڕۆژی شەممە ٨\٨\٢٠٢٠ كلینیكەكانیان بەشێوەی ئارەزومەندانە دەتوانن بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی بكەنەوە.

 

جێگەی باسە دوێنێ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی بۆ خۆپاراساتن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند كە تیایدا هاتووە: بڕیاردراوە بە داخستنی گشت سەنتەر و نۆرینگەكان و بەشێكی دیكە لە شوێنەگشتیەكان بۆ ماوەی ١٤ رۆژ.

 

هه‌واڵی گرنگ