كوردیو
نرخی زێڕ له بازارهكاندا به جێگیری ماوهتهوه و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و 976 دۆلارە، نرخی یەک گرامیش 63 دۆلار و 54 سەنتە.
بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئهمڕۆ سێ شهممه 4-8-2020 بەمشێوەیە دەبێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 295 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 344 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 393 ھەزار دینارە.
ئهوهش لهكاتێكدایه، وەبەرهێنەران بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان چین و ئهمهریكا سەرمایەکانیان دەکەنە زێڕ و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ ئەو کانزا زەردە روو لە زیادبوونە.