بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لە کۆریای باشوور زیاتر لە هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە و بەلایەنی کەمەوە 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاوی كردۆتهوه :هۆکاری گیان لەدەستدانەکان تەپینی خاکەکە و ئەو ئوتومبێلانە بوون کە ئاوەکە بردوونی، بەرپرسانی کارەساتە سروشتیەکان لە کۆریای باشوور وتیان ئاوەکە زیاتر لە 14211 دۆنم زەوی کشتوکاڵی داپۆشیوە و بەشێک لە ڕێگا خێرا و پردە سەرەکییەکانی سیئۆلی پایتەختی نقوم کردووە.
ئاماژهی بهوهشكردووه :وابڕیارە سەرۆکی کۆریای باشوور کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات دوای ئەوەی داوای لە کاربەدەستانی وڵاتەکەی کردوه " هەموو هەوڵێک بدەن تاوەکو زیانی گیانی دیکە نەکەوێتەوە."
دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور ئاشكرای كردووه: تیمەکانی کارکردن هەندێک لە ڕێگا و پردەکانیان دووبارە بەکارخستۆتەوە کە ئاوەکو بەدرێژایی ڕووباری هان لە ناوەڕاستی سیئۆل دایپۆشیبوون و جوڵەی هاتوچۆی ڕاگرتبوو،دەزگای یۆنهاب لە زاری چەند سەرچاوەیەکی کۆریای باشوورەوە بڵاویکردەوە کۆریای باکوور بەبێ ئەوەی پێشتر بە کۆریای باشوور بڵێت دەرگای بەنداوە سنوورییەکانی کردۆتەوە.
لە کۆریای باکووریش دەزگا ڕاگەیاندنە حکومییەکان هۆشیاریانداوە لەسەر ئەگەری ڕوودانی لافاو و ئاماژەیان بەوەدا هەندێک لە ناوچەکان بارانێکی زۆر تیایاندا دەبارێت.