ڕێكخراوێك لەهەرێم لەجەژندا زیاتر لەهەزار سەر ئاژەڵی كردۆتە قوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێكخراوێك لەهەرێم لەجەژندا زیاتر لەهەزار سەر ئاژەڵی كردۆتە قوربانی

 

سەرۆكی دەستەی كارگێری باڵای رابیتەی خێرخوازی كورد ڕایدەگەیەنێت: تەنها لەجەژنی قوربانی پیرۆزدا زیاتر لە هەزار سەر ئاژەڵیان كردۆتە قوربانی و زیاتر لە 20تەن گۆشت دابەشكراوە.

 

حسین شێخ نجم الدین قەرەداغی سەرۆكی دەستەی كارگێری بالای رابیتەی خێرخوازی كورد، ڕایگەیاند: بەهاوكاری خێرخوازان توانیویانە لە جەژنی قوربانی پیرۆزدا 1357 سەر ئاژەڵ بكەنە قوربانی و زیاتر لە 20تەن گۆشت دابەش بكەن.

 

سەرۆكی دەستەی كارگێری بالای رابیتەی خێرخوازی كورد پەیامێكی ئاڕاستەی خێرخوازان كردو ڕایگەیاند: ئێمەی براو خوشكانتان لە رابیتەی خێرخوازی سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئێوەی بەرێزو خۆشەویست دەكەین، لەكاتێكدا مژدەی سەركەوتن و زۆر باش ئەنجامدانی پرۆژەكەتان پێ رادەگەیەنین، ئەوەشتان بۆ دووپات دەكەینەوە، پشتیوان بە خوای گەورەو پاشان ھیمەتی خێرخوازانەی ئێوە لەكارو پرۆژەی خێرخوازی بەردەوام دەبین.

 

ھاوپێچ:
خشتەیەكی تایبەت بۆ روونكرنەوەی ژمارەی قوربانی كردن لە لقەكانی رابیتەدا.

پرۆژەی قوربانی كردنی رابیتەی خێرخوازی ساڵی/٢٠٢٠
خشتەی ژمارەی سەری ئاژەلی قوربانی بە پێی لقەكانی رابیتەی خێرخوازی
زنجیرە لقی رابیتە ژ. سەری ئاژەلی قوربانی تێبینی
١ سلێمانی ٦٦٠
٢ كەركوك ٢٠٦
٣ گەرمیان ١٨٧
٤ ھەولێر ١٧٩
٥ موسڵ ١٠٥
٦ دھۆك ٢٠
كۆی گشتی: ١٣٥٧
تێبینی:
١- ئەم پرۆژەیە بە ھاوكاری خێرخوازانی كوردستان ودەرەوەی عێراق ئەنجام دراوە.
٢- خێرخوازانی كوردستان بە ( ٩٩٧) سەر ئاژەلی قوربانی بەشداریان كردوە بە رێژەی (%٧٣)، خێرخوازانی دەرەوەی كوردستانیش بە( ٣٦٠) سەر قوربانی كردن بەشداریان كردووە. بەرێژەی (%٢٧).

 

 

هه‌واڵی گرنگ