ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری له‌سێداره‌دانی كوردێك ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری له‌سێداره‌دانی كوردێك ده‌كات

رێكخراوێكی نێودەوڵەتی لە نامەیەكدا بۆ  سەرۆكی دەزگای دادوەری ئێران، داوای هەڵوەشاندنەوەی سێدارەدانی كوردێك دەكات كه‌ بە تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ حزبی دیموكراتی كوردستان لە دادگاییكردنێكی 30 خولەكیدا بە سێدارە سزا داوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوی كردووەتەوە :ئەرسەلان خۆدكام 47 ساڵە و لە بەهاری 2018 دەستبەسەر كرا، دوای ئەوەی دادگای سەربازیی ورمێ سزای سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنێت، دادگای باڵای ئێرانیش سزاكە پەسند دەكات.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌كه‌ ئەم هاووڵاتییە كە خەڵكی مەهابادە، پلەدارێكی سوپای پاسداران بووە و تۆمەتی ئەوەی بەسەردا سەپێنراوە سیخوڕی بۆ حزبی دیموكراتی كوردستان كردووە، پێشتر ئەندامی حزبی دیموكرات بووە و دواتر لەو حزبە هاتووەتە دەرەوە و چووەتە ناو سوپای پاسدارانەوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ئەرسەلان خۆدكام سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەت كردووەتەوە و گوتوویەتی لە رێی ئینستاگرامەوە پێوەندی لەگەڵ خزمێكی هاوسەری هەبووە كە ئەندامی حزبی دیموكراتە.

رێكخراوه‌كه‌ حوكمەكەی دادگای بە نادادپەروەرانە هەژمار ده‌كات و داوای لە رێكخراوەكانی تری مافی مرۆڤ كردووە بە نامەی جیاواز بۆ ئیبراهیم رەئیسی رێگه‌ لە جێبەجێكردنی سزاكە بگیرێت.

باس له‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ لەژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانان لەو كوردە وەرگیراوە و ماوەی دادگاییكردنەكەشی لە ورمێ تەنیا 30 خولەك بووە و لە پارێزەریش بێبەش بووە.

 

 
 

هه‌واڵی گرنگ