عێراق (650) مێگاوات كارەبا لە توركیا هاوردە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق (650) مێگاوات كارەبا لە توركیا هاوردە دەكات

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی عێراق رایگەیاند ، لەگەڵ كۆمپانیایەكی توركی گەیشتووینەتە رێككەوتن بۆ هاوردەكردنی (650) مێگاوات كارەبا بۆ پارێزگاكانمان.

ئەحمەد موسا ، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كارەبا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند : " وەزارەتی كارەبا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبا بۆندێكی لەگەڵ كۆمپانیای (كارل) واژۆ كردووە".

وتیشی : " نزیكەی (450) مێگاوات كارەبا لەرێگای هێڵی خورمەڵە – كەركوك رەوانەی بەغدا و پارێزگاكانی ناوەراست دەكرێت".

دەشڵێت : " لەرێگای هێڵی سلۆپی – فایدە – بەنداوی موسڵ ، (200) مێگاوات كارەبا بە تۆڕی نیشتیمانی و پارێزگاكانی باكووری عێراق دەبەسترێتەوە و كێشەی كەمی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاوڵاتیان كەم دەكاتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ