توركیا بە دوو فرۆكەی جەنگی هێز رەوانەی برادۆست دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا بە دوو فرۆكەی جەنگی هێز رەوانەی برادۆست دەكات

 

چەند هەفتەیەكە سوپای توركیا بەردەوامە لە پێشرەوی كردن و بەزاندنی خاكی هەرێمی كوردستان و ئەمجارە هێزی زیاتر و چەكی قورس ڕەوانەی بنكە سەربازییەكانی لە سنووری برادۆست دەكات.

ئاژانسەكانی هەواڵ لەنێوخۆی توركیا بڵاویان كردەوە ، لە گەرووی "سەرزێلۆكان" لە سنووری برادۆست سوپای توركیا لەرێگای دوو فرۆكەی جەنگییەوە هێزی زیاتر رەوانەی ئەو شوێنانە دەكات كە ئێستا كۆتا بنكەی سەربازی خۆیەتی لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان.

زیاتر لە چوار هەفتەیە ، سوپای توركیا لەرێگای فرۆكەی بێ فرۆكەوان و بەزاندنی خاكی هەرێم و لەشكركێشی سنوری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بەخەستی بۆردومان دەكات سەرەڕای شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی ڕەز و باخێكی زۆری جوتیاران سوتاوە.

 

هه‌واڵی گرنگ