هه‌ولێر.. ئەوکەسەی بوتلی ئۆکسجینی لەشەقامی پزیشکان دانابوو بۆ فرۆشتن دەستگیرکرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌ولێر.. ئەوکەسەی بوتلی ئۆکسجینی لەشەقامی پزیشکان دانابوو بۆ فرۆشتن دەستگیرکرا

كوردیو
 
قایماقیه‌تی هه‌ولێر رایده‌گه‌ینێت، ئەوکەسەی بوتلی ئۆکسجینی لەشەقامی پزیشکان دانابوو بۆ فرۆشتن دەستگیرکرا.
 
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 4-8-2020 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌،قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی تێبینی کرا لەشەقامی پزیشکان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر بوتلی ئۆکسجینی داناوە بۆ فرۆشتن، لەسەربڕیاری بەڕێز(نەبەز عەبدولحەمید) قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی ، دەست بەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی داگیرا و خاوەنەکەی دەستگیر کرا رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
هۆشداریشی داوه‌ته‌ هاوڵاتییان كه‌  مامەلەکردنی لەو جۆرە ڕێگاپێدراو نیە.
 
 
 
 
 
 
 
 
 

هه‌واڵی گرنگ