سلێمانی... دوو تۆمەتبار دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... دوو تۆمەتبار دەستگیركران

 

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەریاندا كردبوو چەند فیشەكێكیش بەر ئوتێلێك لەو دەورە كەوتبوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: ڕۆژی 1ی8ی2020 ، لەگەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆلیان پێبوو هەڵیان كوتایە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەر چەند هاوڵاتییەكی بە ناسنامە عەرەب كردوو هەڵاتن .

 

ئەوەشی خستەڕوو: پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستیپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

 

ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا تۆمەتباران (ر ، ح ) لەدایكبووی 2002 و (أ ، ح ) لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ