عێراق... 2 هه‌زارو 836 كه‌سی دیكە توشی كۆرۆنا بون، 83كەسیش گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق... 2 هه‌زارو 836 كه‌سی دیكە توشی كۆرۆنا بون، 83كەسیش گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری رابردووی توشبوانی كۆرۆنای لەشارەكانی عێراق بڵاوكردوە بەپێی ئامارەكە 2836كەسی دیكەتوشی كۆرنا بون و 83كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 4 ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپەری كوردیو كەتوە ئاماژەی بەوەكردووە" لەماوەی 24كاتژمێری رابردوودا لەسەرجەم شارەكانی عێراق 2836كەسی دیكەتوشی كۆرنا بون و 83كەسیش گیانیان لەدەستداوە. "


هەربەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق" پشكنینیش بۆ 16 هەزار و 813 كەس ئەنجامدراوە و دوو هەزار و 836 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون"

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق  راشیگەیاندوە" 1992 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاكبونەتەوە"

 

هه‌واڵی گرنگ