وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایده‌گه‌ینێت، داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین زۆر پێویست نەبێت لەماڵەوە دەرنەچن.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 4 ی ئابی 2020 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند، بە پاڵپشتی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەكان، ڕێژەی تووشبوون كەم دەبێتەوە.
له په‌یامه‌كه‌یدا وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، هاووڵاتی بەڕێز ئەگەر زۆر پێویست نەبوو لە ماڵ مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و بمێنەوە ووتیشی، خۆت بپارێزە، كە سوكاریشت پارێزراو دەبن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر و دهۆك ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.