وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتە جێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بۆماوەی چەند رۆژێك رێگای نێوان كۆیە- كلكە سماق دادەخرێت.
لەراگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی كۆیە كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە"ئاگاداری گشت شوفێرە بەڕێزەكان دەكەینەوە كەوا رێگەی (كۆیە ـ كەلكەسماق ـ دوكان) لە رۆژی (۳ـ۸ـ۲٠۲٠)ەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دادەخرێت"
ڕاشیگەیاندوە" بەھۆی ئەوەی رێگاكە لە ژێر چاككردنەوە دایە رێگاكە داخراوەو هیوادارین برا شوفێرەكانان هاوكارمان بن و ئەم رێگایە بەكار نەهێین تادوای چاكبوونەوە و تەواو كردنی"
..