عێراق..سه‌رۆك كۆمار له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..سه‌رۆك كۆمار له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند

سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ باره‌ی هەڵبژاردنی پێشوەخت هه‌ڵوێستی خۆی راگەیاند و داوا لە پەرلەمان دەكات بە زوویی یاسای هەڵبژاردن ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار بكات تا پەسەند بكرێت.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 4 ی ئابی 2020 د.به‌رهه‌م سالح سەرۆك كۆماری لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، پشتیوانیی لە پێشنیازەكەی مستەفا كازمی ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كە كۆمیسیۆن لە توانایاندایە هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدات لەو وادەیەدا. مسته‌فا كازمی 6-6-2021ی دیاری كردووە.

لە بەیاننامەكەدا ه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، "گەندەڵیی تەنانەت خۆی خزاندۆ‌تە ناو پڕۆسەی هەڵبژاردنه‌كانیشه‌وه ‌بە هۆی ئەو یاریكردن و ساختەكارییەی كە بە ئەنجامەكانییەوە دەكرێت، ئەمەش وای كردوه‌ بێ متمانەیی له‌لای هاووڵاتییان دروست ببێت و خۆیان به‌دوربگرن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی هه‌ینی 31 ی ته‌مموزی 2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریكرد وئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ خۆپیشانده‌ران به‌ئامانج ده‌گرن و روبه‌ڕوی یاسایان ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ