به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاماری ڕووداوه‌كانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاماری ڕووداوه‌كانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌

بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند: لە رۆژانى جەژنى قورباندا لە سنورى پارێزگاى هەولێر ٧٧ رووداوى جۆراوجۆر روویانداوە.

بەڕێوەبەرایەتى بەرگری شارستانیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە رۆژانى جەژنى قورباندا لە سنورى پارێزگاى هەولێر ٧٧ رووداوى جۆراوجۆر ڕویانداوە، بە جۆرێک تەنها لە ناو سەنتەرى پارێزگاى هەولێردا ٢٧ رووداوى جۆراوجۆر روویانداوە.

له‌ ئاماری ڕووداوه‌كان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "لە قەزاى کۆیە ١٨ رووداو و لە قەزاى شەقڵاوە ٣١ رووداوى جۆراوجۆر روویانداوە".

هه‌ر له‌ رێزی ئاماره‌كان ئاماژه‌ به‌ یەک حاڵەتی خنکان كراوه‌ لەسنوری قەزای کۆیە.  

له‌ به‌رواری 19 ی 7 به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاماری شەش مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٠ی خستبووه‌ ڕوو كه‌ كۆی گشتی رووداوەكان ( ١٢١٥ ) رووداوی ھەمەجۆربوو.

 

 

هه‌واڵی گرنگ