پارێزگاری سلێمانی لەبارەی شەقامی 100مەترەیەكەوە بڕیارێك دەردەكات و رایدەگەیەنێت هەموو كڕین و فرۆشتن و مامەڵەكردنێك قەدەغەیە كە دەكەوێتە سەر شەقامی سەد مەتری(شاڕێی بابان).
لەنوسراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە واژووی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەسەر هاتووە"ئەوكەسانەی كەبەهۆی پرۆژەكەوە زیان مەند دەبن و بەڵگەی فەرمیان هەیە لەلایەن لیژنەیەكی بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی و فەرمانگە تایبەتمەندەكانی دیكەوە دەخەمڵێنرێت و دواتر قەرەبو دەكرێنەوە "
هەرلە نوسراوەەكەدا ئەوەش هاتووە" هەموو كڕین و فرۆشتن و مامەڵەكردنێك قەدەغەیە كە دەكەوێتە سەر شەقامی سەد مەتری(شاڕێی بابان) و هیچ پرۆژەیەكیش كەدەكەویتە سەر شەقامەكە دروست ناكرێت"
ماوەی چەند رۆژێكە كاركردن لەبەشی یەكەمی شەقامی 100مەتری سلێمانی دەستی پێكردوە بریاریشە لەسێ ساڵدا تەواوو ببێت كە درێژیەكەی 32كیلۆمەترە.