ڕەنگە تۆی شۆفێر چەندینجار ئەم پرسیارەت لە خۆت كردەبێت كاتێك دەچینە بەنزینخانە بۆ تێكردنی بەنزین ،ئایا پێویست دەكات ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنیتەوە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لەخوارەوە بەشێوەیەكی زانستی بزانە.
هۆكاری سەرەكی گڕگرتنو كارەساتەكان لەبەنزینخانەكاندا دەگەڕێتەوە، بۆ لێچوونی سوتەمەنی یاخود هەڵمی سوتەمەنی كە كێشی لەهەوا قورسترەو دەنیشێتە سەر زەویو مەترسی ئاگركەوتنەوە زیاد دەكات، لەو حاڵەتەشدا كەمترین چەخماخەی كارەبا یاخود دینامۆ یان هەر هۆكارێكی تر، بەهۆی كاركردنی ئۆتۆمبێلەكە لەكاتی تێكردنی بەنزیندا، دەبێتە هۆی گڕگرتنی هەڵمی بەنزینەكەو كارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بۆیە كاتێك شۆفێر لەبەنزینخانە دەوەستێت بۆ پڕكردنی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلەكەی دەكوژێنێتەوە، ڕێگریی دەكات لەو جۆرە ڕووداوانەو پارێزگاری لەسەلامەتی خۆی و ئەوانی دیكەش دەكات.