فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنوری قەزای ماوەت دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنوری قەزای ماوەت دەكەن

ئەمرۆ4-8- 2020 فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنوری گوندەكانی قەزای ماوەت دەكەن و ئاگریكی گەورە دەكەوێتەوە.


كامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاندوە "ئەمرۆ لەلاەین فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە بۆردومانی گوندی كوێرەكانی سنوری قەزای ماوەتیان بۆردومان كردوە و بەهۆیەوە ئاگر كەوتوەتەوە.


بەپێی زانیارییەكانی كوردیوش بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە، لەئێستادائاگرێكی گەورە لە سنوری گوندی گەڵاڵە كەوتۆتەوە و هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.


جێگەی ئاماژەیە بەبیانوی بونی بارەگاكانی پەكەكە لەسنوری قەزای ماوەت ناوبەناو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنورەكە دەكەن و لەمانگی رابردوشدا بۆردومانی گوندی كونە ماسیان كردو بەهۆیەوە كەسیك گوژراو 5ئەندامی خێزانێكیش بەسەختی برینداربون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ