نادر ڕۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم له‌باره‌ی جوڵه‌ی گه‌شتیاری هه‌رێم له جه‌ژنی قورباندا گوتی: هیچ گه‌شتیاریكی ده‌ره‌وه نه‌هاتۆته هه‌رێم.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار له لێدوانێكی تابه‌ت به كوردی‌و گوتی: تا ئێستا له بازگه‌كان و له ده‌روازه سنوریه‌كانیش ڕێگه نه‌دراوه هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و نه بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه بێنه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و جوڵه گه‌شتیاریه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سه‌یرانگاو شوێنه گه‌شتیاریه‌كان به‌دی كران جوڵه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری بێت به‌هۆی هاتنی گه‌شتیاری بیانی، به‌ڵكو گوتی: ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بینرا ته‌نیا گه‌شتیاری ناوه‌خۆبوون.
نادر ڕۆستی زیاتر گوتی: له جه‌ژنی قوربانی پارساڵ 250 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویانكرده هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له جه‌ژنی ئه‌مساڵدا یه‌ك گه‌شتیاریش تۆمار نه‌كراوه له ده‌ره‌وه هاتبێته ناو هه‌رێم.