پهتای كۆرۆنا نەخۆشییەكی نوێیە لە جیهانی تەندروستی مرۆڤدا،شارهزایانی بواری نهخۆشیيه ڤایرۆسيیەكان زیاتر بەرەو ئەو راستییە دەچن، كە بەرگری لەش كلیلی سەرەكییە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم پەتایە و ئاساییبوونەوەی ژیان. تێگەیشتن لە چۆنیەتی كاركردنى سيستهمى بەرگری لەش بۆ ئەم جۆرە پەتایانە زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتنمان لە داهاتووی خۆمان، بۆ ئەوەی بزانین چی دەگوزەرێت و بەرەو كوێ هەنگاو دەنێین.
ئەنتۆنی فاوچی، شارەزای نەخۆشییە پەتاییەكانی ئەمەریكی ئاماژە بهوه دەكات، ئەگەر ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە روو لە كەمی نەكات، كاریگەرییەكانی لە پایزی داهاتوودا زۆر خراپ دەبێت.
ئهو شارهزایه باس لهوهش دهكات، پایزی داهاتوو چی لە دۆخێكی خراپدا دەبین، پێویستە ئەمەریكا هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی حاڵەتە تۆماركراوەكانی بكات، بۆ ئەوەی دیاربێت ئاخۆ پێویست بە چاوخشاندنەوە بە پلانی گەڕاندنەوەی جموجۆڵەكانی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی بكات، یان رێوشوێنەكان توندتر بكات.
ههروهها ئهو پزیشكه ئهوهش دهخاتهروو، تا ئێستا لە ناوەڕاستی شەپۆڵی یەكەمین و رۆژانە لە ئەمەریكا 50 بۆ 60 هەزار تووشبوون و هەزار مردنمان هەیە، بۆیە پێویستە وریابین لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەناو شوێنە داخراوەكاندا، كە ڤایرۆسەكە لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر بگوازرێتەوە، چونكە تا ئێستە خەریكی ئەوەین ئەو راستییە بزانین.
لێرهدا ئهو پزیشكه پێنج ڕێنمایی گرنگ بۆ كەمكردنەوەی تووشبوون به كۆرۆنا دهخاتهروو:-
یەكەم- بەستنی دەمامك
دووەم- لێكدووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی
سێیەم- دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ
چوارەم- ئەنجامدانی ئەو چالاكیانەی لە شوێنی چۆڵ ئەنجام دەدرێن
پێنجەم-شووشتنی دەستەكان و پاكراگرتنیان و بەستنی چاویلەكەی پارێزی و داپۆشەری تەواوی دەموچاو.