"وەفدی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دەگەڕێتەوە بەغداد"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"وەفدی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دەگەڕێتەوە بەغداد"

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 4 ی ئابی 2020 ئەحمەد موللا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ڕایگه‌یاند، مستەفا كازمی داوایكردووە دانیشتنێكی نائاسایی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو ساز بكرێت و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئەو هێرش و سووكایەتییەی بەرامبەر بە هاووڵاتیی حامد سەعید ئەنجامدراوە دوورە لە هەڵسوكەوتی دامەزراوە ئەمنییەكان و هەڵسوكەوتێكی تاكلایەنە بووە.

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ، مستەفا كازمی داوای لە سەرجەم وەزیرەكان كردووە سامانەكانیان ئاشكرا بكەن و بە زووترین كات دەستەی دەستپاكی لێ ئاگادار بكەنەوە.

له‌ باره‌ی سه‌ردانی كردنه‌وه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئەحمەد موللا تەڵاڵ ڕاشی گه‌یاند، بەمزوانە وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.

وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆك ووزیران له‌باره‌ی  رووداوی دواخستنی گەشتێكی ئاسمانی لە عێراقەوە بۆ لوبنان ئه‌وه‌ی خسته‌ روو: مستەفا كازمی ئه‌و ڕووداوه‌ی پشتگوێ نه‌خستوه‌و به‌ڵكو زۆر گرنگی پێ داوە و تەنانەت فەرمانی كردووە بە كۆتایی هێنانی ئەركی بەڕێوەبەری گشتیی هێڵیی ئاسمانی عێراق، عەلی موحسین هاشم".

ناوبراو لە كۆتایی قسەكانییدا ئەحمەد موللا تەڵاڵ وتی: "ئەنجوومەنی وەزیران لە میانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە سازكرا، پڕۆژەیاسای توندوتیژی خێزانی پەسەند كردووە و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووە".

 

هه‌واڵی گرنگ