نرخی نه‌وتی خاو ڕووی له دابه‌زین كردووه و له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 43 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، 44 دۆلار و46 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 44 دۆلار و 15 سه‌نت ته‌واو كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ر داهات و نزم بوویه‌وه بۆ 43 دۆلار و 76 سه‌نت.
كاتژمێر 09:00ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،88 دابەزی و به 43 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به 40 دۆلار و 67 سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.