وابریارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بۆدەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بگەرێتەوە بۆشاری بەغداد.
ئەحمەد موللا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد."
وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا" شاندەكە بەمزوانە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد."
لەپەیامی جەژنی قوربانیشدا مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند لە دوای كۆتایهاتنی پشووەكانی جەژن شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە ماوەی زیاترلە سێ مانگە حكومەتی ناوەندی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی نەناردووە و حكومەتی هەرێمیش رایگەیاندوە ئامادەن ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بكەن بۆكۆتایهێنان بە كێشەكان و چارەسەركردنی قەیرانی دارایی هەرێم.