تەندروستی سلێمانی: لەچواڕۆژی جەژندا 16كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی سلێمانی: لەچواڕۆژی جەژندا 16كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

 

تەندروستی سلێمانی ئاماری داخڵبونی توشبوانی كۆرۆنای لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكەش 16كەس گیانیان لەدەستداوە.


د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیجی تایبەتی خۆیدا ڕایگەیاندوە" لەچوارۆژی جەژنی قورباندا 78توشبوی كۆرۆنا داخڵی ناونەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی كراون"


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە" هەرلەوچوار رۆژەدا 16كەس بەنەخۆشیەكە گیانیان لەدەستداوە و 43كەسیش نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە"

جێگەی ئاماژەیە بەپێی ئامارەكان تائێستا زیاترلە چوارهەزار هاوڵاتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی لە ڤایرۆسی چاكبونەتەوە .

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ