بریندارانی بەیروت لە ژمارە نایەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بریندارانی بەیروت لە ژمارە نایەن

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی گەورە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاندو بەهۆیەوە بەسەدان قوربانی لێكەوتەوە.

ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییەكان بەجیا باس لەهۆكارەكانی تەقینەوە گەورەكەی شاری بەیروت دەكەن، بەڵام وەك باسی لێوەدەكەن ژمارەی بریندارەكانی ئێجگار زۆرن و لە ژمارە نایەن.

هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەكانی لوبنان خراونەتە باری تەنگەتاوی ئەوەش بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانیان، تاكو ئێستاش (10) كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی شاری بەیروت باس لەوەدەكەن، كە تەقینەوەكە لەئەنجامی مادەی بەهێزی تەقینەوە بووە، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی تر باس لەوەدەكەن، كە پێشی تەقینەوەكە دەنگی فڕۆكە بیستراوە، بۆیە گومان هەیە كە ئیسرائیل بۆردومانی ئەمبارێكی چەك و تەقەمەنی حزبولڵای لوبنانی كردبێت لەبەندەرێكی شاری بەیروت.

دوای تەقینەوەكەش وەزارەتی ناوخۆی لوبنانی هێزەكانی خزاندە نێو شارو بەشێوەیەكی چڕ بڵاوبوونەوە، دوای ئەوەش (میشال عۆن) ی سەرۆكی لوبنان داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی بەرگری كردووە، تاكو تاوتوێی ئەو پێشهاتە لەناكاوە بكەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ