کوردیو
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە بانگەوازێک دا داواکاریەکی بەپەلە ئاراستەی ھاوولاتیان دەکات.
دەقی بانگەوازەکە..
جارێکی تر ... بانگەوازێکی بەپەلە ...
ھاوولاتیانی بەرێز ئەوانەی تشی کۆڕۆنا بوونە و چاکبوونەوە ...
یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکیچاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکیخوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.
ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4 ئاب 2020