كوردی‌و
نرخی زێڕ گه‌یشته به‌رزترین ئاست له مێژووی خۆیدا و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هه‌زار و 35 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌راند.
بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5-8-2020 بەمشێوەیە دەبێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 301 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 355 هه‌زار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 401 ھەزار دینارە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وەبەرهێنەران بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا سەرمایەکانیان دەکەنە زێڕ و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ ئەو کانزا زەردە روو لە زیادبوونە.