لوبنان.. حیزبوڵڵا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ هاته‌ ده‌نگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لوبنان.. حیزبوڵڵا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ هاته‌ ده‌نگ

كوردیو
 
حیزبولڵای لوبنانی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێوه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:"ئەم کارەساتە گەورەیە و پێویسته‌ بەهێز و ئیرادەوە جارێکی دیکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، هەستینەوە سەر پێ".
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5-8-2020 حیزبوڵڵای لونانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، "کارەساتێکی نیشتمانیی گەورەیه‌ کە دووچاری لوبنانییەکان بووە و  ئەوە هاوکاتە لەگەڵ "دۆخی قورسی" وڵاتدا.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "ئەم مەرگەساتە ئازاربەخشە و ئەو وێرانکارییە نەبینراوە مەترسیدارەی خستییەوه‌، پێویست دەکات لەسەرمان کە هاوکاربین و یەکگرتووبین، کاری هاوبەش بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم کارەساتە گەورەیە و بەهێز و ئیرادەوە جارێکی دیکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، هەستینەوە سەر پێ".
 
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 4-8-2020، دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیک بەندەری بەیرووت روویاندا، به‌پێی سەرچاوە تەندروستییەکانی لوبنانیش ، لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەدا نزیکەی 100 کەس کوژراون و سێ هه‌زار و  700 کەسیش بریندار بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ