له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ل ‌ شاندی ئه‌مریكی و دانوستاندن له‌گه‌ل توركیا سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ل ‌ شاندی ئه‌مریكی و دانوستاندن له‌گه‌ل توركیا سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ

 سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكی له‌ زنجیره‌ چیاكانی قه‌ندیل كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابێت و ده‌شڵێت دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌ زاری كاوه‌ شێخ سه‌ركرده‌ له‌ ‌پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكی كۆنه‌بوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر نزیكبونه‌وه‌ له‌ توركیا، دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا ناكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی دان به‌ مافه‌كانی كورددا نه‌نێت و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عیراق و سوریا نه‌وه‌ستێنێت، هه‌روه‌ك ده‌بێت به‌ندكراوه‌ كورده‌كانیش له‌ گرتوخانه‌كانیدا ئازاد بكات.

 له‌ زاری به‌رپرسێكی ئیداره‌ی راپه‌ڕینه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ چونی شاندی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن بۆ چیای قه‌ندیلن دورن له‌ راستییه‌وه‌.

پێشتر وابلاوكرایه‌وه‌ كه‌ شاندێكی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ له‌ چیای قه‌ندیل كۆبوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رۆڵی نێوه‌ندگێڕ له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیادا بگێڕن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ