هەڵمەتی بەخشینەوەی گۆشتی قوربانی لەلایەن ڕێكخراوی هانای خێرخوازیەوە بەردەوامەو بۆ ئەمڕۆش 100بەشە گۆشت لەناو بارەگای كۆمەڵەی نابینایانی هەولێر دابەش دەكەن.
رێكخراوی هانای خێرخوازی بە هاوكاری كەسانی بەدڵ و هەژارویست بەردەوامە لە پرۆژەی قوربانیكردن و دابەشكردنی بەسەر هەژاران و نەداران و بێ باوكان.
كۆی گشی قوربانیەكانی هانا تا چوارەم ڕۆژی جەژن تەنیا لە شاری هەولێر 84 سەر ئاژەڵبوو كەتا ئێستاش لە بەخشینەوەی گۆشتەكەی بەردەوامن.
لەلایەن خۆشییەوە ، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستخۆشی ئاراستەی رێكخراوەكانی خێرخوازی (رابیتە و هانا و بەختەوەری) كرد و رایگەیاند:" لەناخی دڵەوە دەستخۆشی وپیرۆزبایی و سوپاسی ماندوبون وكۆششی موجاهیدانەتان ئەكەم ،لەسەر ئەو زەحمەتە زۆرو ئەدائە جوانەتان لەپرۆسەی قوربانیكردنی ئەمساڵتان ".
وتیشی :" هەرلەكەسی یەكەمەوە تاهەمو ئەو براو خوشكانەی كە لەگەڵتانبوون وهاوكاری كردون بۆ باش ئەنجامدانی ئەم ئەركە ئایینی وئەخلاقی و كۆمەڵایەتیە".