وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

كوردیو

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) ڕه‌هه‌ندێكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌.

 ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 5-8-2020 ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندن، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند خاڵێ كردوووه‌، وه‌زاره‌ت خەریکی دوایین خاڵەکانی بەرنامەیەکە كه‌ ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكات، کە ئەویش تایبەتە به‌ چۆنیەتییی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2020 ـ 2021".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندیكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌، هه‌روه‌ها پێویستیشمان به‌ ڕاوێژ و ڕا وه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێكردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رح ده‌كرێته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".

 

هه‌واڵی گرنگ