لە ئێستادا لە جیهان بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەت، ھاوڵاتیەكی زۆر تووشی نەخۆشیی كۆرۆنا بوون و نایانەوێ بچنە نەخۆشخانە، وە لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتینە كردووە و خۆیان چارەسەر ئەكەن.
ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویكردەوە: خۆچارەسەر كردن لە ماڵەوە زۆر باشترە چونكە تێكەڵی سەدانی توش بووی تر نابیت، وە لە ماڵەوە ئاسودەترە، جگە لەوەش ئەو بارە قورسەی لە سەر نەخۆشخانەكان ھەیە كەم دەبێتەوە.
بۆ ئەوەی زوو باش ببنەوە پێویستە ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:
#وەرگرتنی داوودەرمان
ھەموو كەسێ ئەمانە وەربگرێت بە مەرجێك نەخۆشی سستی گورچیلە و لە كاركەوتنی گورچیلەی نەبێت:
? ڤیتامین 500ml C ڕۆژی دوو جار ، یان 1g ڕۆژی یەك جار.
? زینك 25 ملغم ڕۆژی دوو جار.
? ڤیتامین D لە نێوان 2000 بۆ 5000 IU بە كەوچكێ زەیتی زەیتونەوە.
دووركەوتنەوە لە:
⛔ جگەرە ، نێرگەلە ، كحول.
⛔ خواردنەوە گازیەكان.
⛔ خوێ ، شەكر، خواردنی بەستو، خواردنی چەور
⛔ شیرینی دەستكرد.
⛔ خواردنی دەرەوە و دێلیڤەری.
⛔ ھەموو دەوایەك جگە لەوانەی سەرەوە.
ھەڵسوكەوتی دروست:
✅ نەشڵەژان و نەترسان. ئەگەر ورەت بەرز بێت و ھەست بە ترس نەكەیت، وەكو پەتایەكی ئاسایی تێی ئەپەڕێنیت، چونكە ترس بەرگریی لەشت دادەبەزێنێت.
✅ خۆت لە كەس و كارت جیا بكەوە لە ژوورێكی تایبەت تا ڤایرەسەكە سووڕی ژیانی تەواو دەكات، تێكەڵی كەس مەبە و تا دوو ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەكانت مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێكت لەگەڵ خێزانەكەت جیا بكەوە.
✅ پێوانی ڕێژەی یٔۆكسجین لە خوێنت بكە بە جیھازی pulse oximeter كە لە زۆربەی فڕۆشگای كەلو پەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە یٔەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بكە.
یٔەگەر ڕێژەی یٔۆكسجین لە خوێنت دابەزی بۆ كەمتر لە ٩٤٪، یٔەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەیت یان پزیشكی پسپۆڕ یٔاگاداربكەیتەوە.
✅ ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بكە بە گەرمییپێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
یٔەتوانی حەبی پاراستۆلی 500 ملغم دوو دانە دوو دانە چوار سەعات جارێك وەربگریت بۆ ژان و تای بەرز، بە مەرجێك ڕۆژێ ٨ دانە زیاتر نەبێت.
✅ پشووی تەواو بدە لە ماڵەوە، بەڵام پێویستە ڕۆژانە نیو كاتژمێر بۆ چل خولەك وەرزشێكی سووك بكەیت بۆ چالاك كردنی سووڕی خوێن و پتەو كردنی بەرگریی لەشت.
✅ ڕۆژانە ھەشت بۆ دە سەعات بە تەواویی بخەوە چونكە خەوی باش بەرگریی لەشت بەهێز دەكات.
#ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی چارەكە سەعاتێك خۆت بدە بەر تیشكی خۆر بە جۆرێك دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.
✅ تا پێت دەكرێت یٔاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ یٔاو (نە سارد نە گەرم).
✅ دەتوانیت میوەجاتە ترشەكان و سەوزەوات بخۆیت، بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ، بەڵام زیادەڕۆیی لێ نەكەیت.
✅ دوعا و نزا و پاڕانەوەی زۆر لەخوای گەورە. شیفای تەواو بە دەستی میهرەبانی خوای پەروەردگارە.
(ؤإِذَا مَرِضْتُ فَهُؤ يَشْفِينِ).
سەرچاوە:
ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی
د. زانا دزەیی
د. حسن رۆستەم
د. رەنجدەر قەرەداخی
—————
ئامادە كردنی : سۆران فازل
پێداچوونەوە و گۆڕانكاری : د. زانا زرار حمدامین