پێویستە لەكاتی لابردنی سەرە پاتری تەنیا (بەشی سالب) واتە سارد هەڵبگریت، ئەگەر ویستت پاتری دابگریت سەرەتا لای سارد دواتر لای گەرم لابەرە، چونكە بەشی سارد پەیوەندی بە ئەلكترۆنیاتی ئۆتۆمبێلەوە هەیە بۆیە ئەگەر سەرەتا لای گەرم هەڵبگریت، كێشەی خەلەلی ئەلیكترۆنی گەورەت بۆ دروست دەكات، لە بنچینەشدا هێزی كارەبای پاتری لە ساردەوە دەستپێدەكات، بۆیە پێویستە سەرەتا ئەو هەڵبگیردرێت.
هۆكارەكانی لاوازبوونی پاتری ئۆتۆمبێل:
1- ستۆكبوون و بەسەرچوونی تەمەنی پاتری، تەمەنی پاتری لەدۆخی ئاسایی 4 بۆ 5 ساڵە، سارد و گەرمی كەشوهەوا كاریگەری لەسەر تەمەنی پاتری دادەنێت.
2- داخورانی پاتری، لەرێگەی كۆبونەوەی تێكهەڵەیەكی سەوز و زەرد، یان سپی خوێی كە لە هەرچواردەوری لێواری پاتری دەردەكەوێت، هەستی پێدەكرێت.
3- خراپ بەكارهێنان، وەك: هەڵكردنی لایت، رادیۆ، تەبرید یان گەرمی لە حاڵەتی كوژاندنەوەی ئۆتۆمبێل، بۆیە پێویستە بەر لەوەی ئۆتۆمبێل بكوژێنیتەوە ئەمانە بكوژێنیتەوە.
4- لاوازبوونی دینەمۆ، سەرچاوەی شەحنكردنی پاتری دینەمۆیە. هەركات دینەمۆ لاواز بوو كەمتر شەحنی پاتری دەكات, سەرەنجام پاتری لاواز دەبێت.
5- زیادشەحنكردنی پاتری لەلایەن دینەمۆ، بەهەردوو دۆخی زیاد یان كەم شەحنكردن، كاریگەری خراپ لەسەر پاتری جێدێڵێت.
7- بەباشی توند نەكردنی كێبڵەكانی سەرە پاتری، چونكە دەبێتە هۆی كەم شەحنكردن و جوڵە جوڵ.
8- دروستكردنی شۆرت بە كێبڵەكانی سارد و گەرم لە كاتی چەتاڵكردنی پاتری تر.
سەرچاوە/ سۆنەری ئۆتۆمبێل